خۆشناو: ئهمڕۆ پهرلهمان كۆدەبێتەوە.. دواواده 11ی مانگه چیتر چاوەڕوان ناكرێت

هەولێر-KDP.info- پەرلەمانی كوردستان، ئهمڕۆ بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی یاسایی كۆدەبێتەوە، بە گوتەی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتییش، هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەت بەردەوام دەبن و هیچ لەمپەرێك لە بەردەم پڕۆسەكەدا نابێتە ڕێگر.
ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پەرلەمانی كوردستان ئهمڕۆ یەكشەمە 30/6/2019 بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و كورتكردنەوەی پشووی پەرلەمان كۆدەبێـتەوە".
خۆشناو گوتیشی؛ هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەت بەردەوام دەبن و هیچ لەمپەرێك لە بەردەم پڕۆسەی پێكهێنانی حكوومەتدا ڕێگر نابێـت و لە ماوەی یاسایی خۆیدا پێكدێـت.
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەش كرد، گفتوگۆی لایەنە سیاسییەكانی بەشدار لە پێكهێنانی حكوومەتدا كۆتایی هاتووە، تەنیا وەرگرتنی ناوی كاندیدەكان ماوە.
سەبارەت بە چاوەڕوانیی یەكێتی بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدەكانیان، ناوبراو دەڵێت: "چاوەڕوانی هیچ لایەنێك ناكرێت لە پڕۆسەی پێكهێنانی حكوومەتدا و لە ماوەی یاساییدا پێكدێت، تاكو 11 مانگی 7 دوا كات بە یەكێتی دراوە بۆ ئەوەی ناوی كاندیدەكانیان پێشكەش بكەن، بەڵام دوای ئەو وادەیە، چیتر چاوەڕوان ناكرێت و حكوومەت پێكدێـت".
هۆزان سەمەد




