بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە میقداد شاسواری دەكات

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێز میقداد شاسواری
بە دڵگرانییەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (حەمدیە تاهیر ئیبراهیم)ـی دایكی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
هاوبەشی خەمی بەڕێزتان و خانەوادەكەتانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین.
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
انالله و انا الیە راجعون.
بارەگای بارزانی




