٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شێخ جەعفەر: حەشدی شەعبی ھەڕەشە لە جووتیارانی خانەقین دەكات

سەرچاوە: KDP.info

 

خانەقین -KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی لە خانەقین ڕایگەیاند، ئەو بەشە دەغڵودانەی لە سنووری خانەقین ماوە و نەسووتاوە، حەشدی شەعبی بانگی خاوەنەكانیانی كردووە كە كوردن و ھەڕەشەیان لێ كردوون، ئەگەر پارەیان پێ نەدەن، ڕێگە نادەن دەغڵودانەكانیان دروێنە بكەن، بۆیە خەڵكی خانەقین بەدەست حەشدی شەعبی و ھێزە عێراقییەكانەوە دەناڵێنن.

 

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "زۆرینەی دەغڵودانی جووتیارانی كورد بە ناوی داعشەوە لە سنووری خانەقین سووتێندرا، بەڵام داعش نەبووە و حەشدی شەعبی خۆی ئەو كارەی كردووە، چونكە ئەو بەشە دەغڵودانەی ماوە و نەسووتاوە، جووتیارەكانیان بانگ كردووە و ھەڕەشەیان لێ كردوون ئەگەر پارەیان پێ نەدەن وەكو قەرەبوو لە بەكارھێنانی زەوییەكان لە چەند ساڵی ڕابردوودا، ڕێگە نادەن دەغڵودانەكانیان دروێنە بكەن".

 

شێخ مستەفا گوتیشی: "لەناو خانەقینیش ڕێگا سەرەكییەكانیان داخستبوو، بەڵام خەڵك ڕۆیشتنە لایان و داویان كرد لایبەرن و ڕێگاكان بكەنەوە و ناكرێت ڕێگاكان دابخەن، بۆیە حەشدی شەعبی و ھێزە عێراقییەكان بە ھەموو شێوەیەك تەعەدا لە خەڵكی خانەقین دەكەن و بە دەست ئەوانەوە دەناڵێنن، بەڵام سەبریان گرتووە و چاوەڕێ دەكەن ھەرێم و بەغدا كە ئێستا گفتوگۆ لەسەر ئەو ناوچانە دەكەن، بگەنە ئەنجامێك و دڵنیاشم دەگەنە ئەنجام، چونكە گفتوگۆكان زۆر جیددین لە نێوان ھەردوولادا".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار