كۆمپانیایەكی چینی لە سنووری ناحیەكانی شەقڵاوە پشكنین بۆ دۆزینەوەی نەوت دهكات

هەولێر-KDP.info- بەرێوەبەری ناحیەی هەریر رایگەیاند، لە ژێر چاودێریی كۆمپانیای رۆسنەفتی ڕووسی، كۆمپانیایەكی چینی لە سنووری ناحیەكانی شەقڵاوە بە دوای نەوتدا دەگەڕێت.
حامد ئیسماعیل كاكەیی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "كۆمپانیای (جی جی ئێس زێد)ـی چینی، بە ڕاسپاردەی كۆمپانیای رۆسنەفتی ڕووسی، لە (55) گوندی سنووری شەقڵاوە و بە نوێترین ئامێری سەردەمیانە، پشكنین بۆ دۆزینەوەی نەوت لە ناوچەكەدا دەكەن".
كاكەیی راشیدەگەیەنێت: "ماوەی پڕۆژەكە یەك ساڵ دەخایەنێت و هەلی كار بۆ زیاتر لە (400) كەس لە دانیشتووانی ناحیەكانی هیران، هەریر، مەسیف و باسرمە دەڕەخسێنێت".
بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر ئاماژەی بەوەش دا، كە پشكنینەكە بۆ زیاتر لە (55) گوندی ئەم چوار ناحیەیە دەكرێت و لەم ژمارەیەش (20) گوندیان دەكەونە سنووری ناحیەی هەریر.
هێدی كاكەیی




