بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە سەیفەدین حاجی دەكات

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێز سەیفەدین حاجی سەیفەدین
بە دڵگرانییەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (ئامینا سیتو) دایكی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
هاوبەشی خەمی بەڕێزتان و خانەوادە تێكۆشەرەكەتانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین.
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و دایكی خوالێخۆشبووتان بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
اناللە وانا الیە راجعون.
بارەگای بارزانی




