د. بەشیر: ھەوڵەكان بۆ چارەكردنی كێشەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا چڕ بوونەتەوە

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی، دوای سەردانیكردنی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بۆ بەغدا، ھەوڵەكان بۆ چارەكردنی كێشەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا چڕ بوونەتەوە و دوو لیژنە پێك ھاتوون".
د. بەشیر خەلیل حەداد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دوای سەردانیكردنی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بۆ بەغدا، دوو لیژنە بۆ چارەكردنی كێشەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا پێك ھێندراون، لیژنەیەك تایبەت بە چارەكردنی كێشەكانی ناوچە كوردستانییەكان و لیژنەیەكی دیكەش پەیوەست بە بابەتی ئابوورییە، كە سەردانی ھەرێم دەكات بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی كێشە ئابوورییەكانی نێوان ھەردوو لا".
حەداد گوتیشی، ئەو دوو لیژنەیە لە بەغدا پێك ھێندراون و سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكەن بۆ چارەكردنی كێشەكان، چونكە ھەوڵەكان جیددین بۆ ئەوەی بتواندرێت كێشەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا چارە بكرێن.
بڵند ئیبراھیم




