٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بزووتنەوەی گۆڕان: پێش 27ی ئەم مانگە ناوەكان ڕادەستی مەسروور بارزانی دەكەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، هەموو هەوڵەكان چڕ بوونەتەوە بۆ ئەوەی پێش 30ی ئەم مانگە متمانە بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بدرێت.

ئاشنا عەبدوڵڵا، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هەموو هەوڵەكان چڕ بوونەتەوە بۆ ئەوەی پێش 30ی ئەم مانگە متمانە بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بدرێت و چیتر پێكهێنانی حكوومەت دوانەكەوێت".

ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیدەگەیەنێت: "گۆڕان هاوكار دەبێت و تا 27ی ئەم مانگە ناوی پاڵێوراوەكانمان بۆ پڕكردنەوەی پۆستەكان ڕادەستی مەسروور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەت دەكەین".

دەشڵێ: "یەك ڕۆژیش دواكەوتنی پێكهێنانی حكوومەت زۆرە، بۆیە گۆران لە سۆنگەی بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسەدا دەكات و كاری جددیش دەكەین بۆ ئەوەی پێش 30ی ئەم مانگە متمانە بە حكوومەت بدرێت".

لە بارەی ناوی كاندیدەكانیانەوە بۆ پۆستە وەزارییەكان ڕایگەیاند: "ناوەكان لای جڤاتی نیشتیمانین و ئەوان ڕادەستی دەكەن".

 

هێدی كاكەیی

 

هەواڵی پەیوەندیدار