٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی مەسرور بارزانییەوە

سەرچاوە: KDP.info

ماوەیێکە هەندێ کەناڵی ڕاگەیاندنی لۆکاڵی، لە بارەی پێکهاتەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئاماژە بە هەندێ ناو دەدەن و وای دەخەنەڕوو، کە گوایە یەکلاکراونەتەوە. لێرەدا ڕایدەگەیەنین کە ئەم هەواڵانە، هەر نیازێکیان لە پشت بێت، لە چوارچێوەی مەزندە دەرناچن.

تا ڕادەستکردنی یەکجارەکیی ناوی کاندیدەکان بە بەرێز ڕاسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نۆیەم و ناردنیان بۆ پەرلەمانی کوردستان و بە فەرمی ناساندنیان، هیچ کاندیدێک بە یەکلابوویەوە هەژمار ناکرێت.

 

نووسینگەی مەسرور بارزانی

ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان

٢٤/٦/٢٠١٩

هەواڵی پەیوەندیدار