٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی و ئاندرۆ پیک پەرەپێدانی پەیوەندییەکان تاوتوێ دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، پێشوازیی لە جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا بۆ کاروباری عێراق و ئێران کرد، لە دیدارێكدا باسیان لە پێشهات و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە بەگشتی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لە بوارە جیاکاندا کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤-٦-٢٠١٩ مەسروور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایش و راسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە ئاندرۆ پیک،  جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا بۆ کاروباری عێراق و ئێران کرد.

لە دیدارێکدا، کە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و ستیڤن فاگن کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر  و بەیان سامی عەبدولڕەحمان، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا ئامادەبوون، پێشهات و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە بەگشتی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لە بوارە جیاکاندا تاوتوێ کرا.

لەو دیدارە مەسروور بارزانی تیشکی خستە سەر پرۆسەی پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و رایگەیاند، هەنگاوەکان دەستیان پێکردووە و لە وادەی دیاریکراودا پێکھاتەی کابینە بۆ متمانە وەرگرتن و سوێند خواردن دەخرێتە بەردەم پەرلەمان. هەروەها ئاماژە بە رەوش و پرۆسەی سیاسی لەعێراق درا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لەچوارچێوەی دەستوور کرایەوە.

لەلای خۆیەوە جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا بۆ کاروباری عێراق و ئێران ، هیوای سەرکەوتنی بۆ مەسروور بارزانی لە ئەرک و بەرنامەی کابینەی داهاتوو خواست و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ هاوکاری و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکان نیشاندا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار