بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی كاوە ئەیوب دەكات

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێز كاوە ئەیوب
بەدڵگرانیەوە هەوڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی ئەیلوولی مەزن (ئەیوب خالید ئەحمەد) ناسراوی بە (عەریف ئەیوب سورچی) باوكی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
هاوبەشی خەمی بەڕێزتان و خانەوادە تێكۆشەرەكەتانین و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوە و خزمانی سورچی دەكەین.
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بەهەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبووی باوكتان بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
اناللە وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی




