سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شداریى ڕۆژى نیشتمانیى ئیتالیا ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23/6/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداریى ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی نیشتمانیی ئیتالیای كرد كه له‌لایه‌ن كونسولخانه‌ی گشتیی ئیتالیاوه له هه‌ولێر ڕێكخرابوو.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێزان وه‌زیر و به‌رپرسان و كه‌سایه‌تیانی ئه‌كادیمی و بزنسمانانی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ر و دیپلۆماتكارانی وڵاتانی بیانی له هه‌ولێر، به‌شدار بوون.




