٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زیاتر لە ٨٠%ی ئاوارەکانی زوممار گەڕاونەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

زوممار-KDP.info- سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای زوممار گوتی، بەھۆی نەمانی حەشدی شەعبی و ھاتنی ھێزی بەرپەچدانەوەی خێرا بۆ ناوچەکە، گەڕانەوەی ئاوارەکان دەستی پێ کردووە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە٨٠%ی ئاوارەکان گەڕاونەتەوە.

ئەحمەد زومماری، سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای زوممار، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: " دوای نەمانی حەشدی شەعبی لە سنووری زوممار و ھاتنی ھێزی بەرپەچدانەوەی خێرا بۆ سنوورەکەمان، دۆخەکە باشتر بووە. جموجووڵی داعش ھەر ھەیە، بەڵام باشتر بووە و خەڵکیش دڵنیا نابن تاوەکو ھێزی پێشمەرگە نەگەڕێتەوە، چونکە چاوەڕێی گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگەن."

ئەحمەد زومماری گوتی: "تاوەکو ئێستا زیاتر لە٨٠%ی ئاوارەکان گەڕاونەتەوە بۆ سنووری زوممار و تەنھا ئەوانە نەگەڕاونەتەوە کە داعش خانووەکانی سوتاندوون، لەوانە خانووی منیان سوتاندووە."

زومماری گوتیشی: "ھەرکاتێک پێشمەرگە بگەڕێتەوە، ئارامییش دەگەڕێتەوە بۆ ناوچەکە."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار