سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خانه‌قین: دوو جار به‌فه‌رمی داوامان كردووه پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه
__2019_06_23_h15m14s42__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خانه‌قین ده‌ڵێ، جووڵه‌ی چه‌كداریی تیرۆریستانی داعش زیاد بووه و له چه‌ند شوێنێكیش مۆڵگه‌یان داناوه، له ده‌ره‌وه‌ی شاریش چالاكیی تیرۆریستان دژ به هاووڵاتییانی سڤیل و هێزه سه‌ربازییه‌كان زیادی كردووه. دوو جاریش وه‌ك ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خانه‌قین داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌مان كردووه.
سه‌میر محه‌ممه‌د نوور، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خانه‌قین، تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: "فه‌راخی ئه‌منیی گه‌وره له خانه‌قین دروست بووه، دووای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 و كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، جووڵه‌ی چه‌كداریی تیرۆریستانی داعش فراوان بووه و له چه‌ندین شوێن مۆڵگه‌یان داناوه".
لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۷ـوە زیاتر لە ۳۷ گوندی قەزای خانەقین بەهۆی مەترسیی هەڕەشە و هێرشەکانی چەکدارانی تیرۆریستی داعشەوە چۆڵ کراون و ۱۰۰ کەسیش بەهۆی کارە تیرۆرستییەکانەوە گیانیان لەدەست داوە.
سه‌میر محه‌ممه‌د نوور گوتیشی: "كرده‌وه‌كانی چه‌كدارانی داعش وای كردووه دانیشتووانی چه‌ندین گوندی كوردنشین گونده‌كانیان چۆڵ بكه‌ن، چونكه چه‌كداره‌كان هاووڵاتیی سڤیل شه‌هید ده‌كه‌ن، بۆیه هاووڵاتییان له‌سه‌ر ماڵ و زه‌ویی خۆیان ئاواره ده‌بن".
ئه‌و هێزه جۆربه‌جۆرانه‌ی عێراق کە لە خانه‌قین جێگیر كراون، نه‌یانتوانیوه ئه‌منییه‌ت بۆ شاره‌كه دابین بكه‌ن و، ڕێگه له جووڵه‌ی تیرۆیستانی داعش بگرن.
محه‌ممه‌د نوور گوتیشی: "چه‌كدارانی داعش به‌رده‌وام هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی عێراق و نه‌توانراوه كۆنتڕۆڵی جووڵه‌ی چه‌كداره تیرۆریسته‌كان بكرێت. له دوو شه‌وی ڕابردووش‌دا چه‌كدارانی داعش خۆكوژیان نارده ناو خانه‌قین بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له كافتریاكان خۆی بته‌قێنێته‌وه، به‌ڵام كه پێی زانرا نه‌یتوانی له شوێنی مه‌به‌ست خۆی بته‌قێنێته‌وه".
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خانه‌قین گوتیشی: "دوو جار وه‌ك ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خانه‌قین به نووسراوی فه‌رمی داوامان له ئه‌نجومه‌ن و پارێزگای دیاله كردووه، پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ خانه‌قین".
عەزیز هەورامی




