سیوەیلی: ئه‌مشه‌و كاتژمێر 8:30 ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌كان راده‌گه‌یه‌نین

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گوتی، ئه‌مشه‌و كاتژمێر 8:30 ئەنجامی تاقیكردنه‌وه‌كانى کۆتایی پۆلەکانی 9 و 12 رادەگەیه‌نێت.
سامان سیوەیلی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ یەکشەممە 23-6-2019 وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکان ڕاگەیاندنێ.
سیوەیلی گوتیشی: "قوتابیان و خوێندکاران و هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، کە ئەمشەو کاتژمێر ۸:۳٠ی شەو بە کاتی هەولێر، ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی ساڵی خوێندنی (۲٠۱۸ ـ ۲٠۱۹) ڕادەگەیێنرێت.
هه‌ڵكه‌وت محه‌مه‌د




