كۆمپانیای گه‌لف كیستۆن: ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان بەرز دەکەینەوە

هەولێر-KDP.info- كۆمپانیای گه‌لف كیستۆنی به‌ریتانی له به‌یاننامه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، تا نیوه‌ی دووه‌می ساڵی داهاتوو ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه بۆ (55) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه. كه ئێستا ته‌نها (30) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا به‌رهه‌م ده‌هێنن.
سه‌باره‌ت به ڕاگهینراوهكهی كۆمپانیای گه‌لف كیستۆن، شاره‌زایه‌كی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان ڕایگەیاند، ئەو هه‌نگاوه‌ی كۆمپانیاكه سوودێکی زۆری ئابووری و سیاسیی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت
د. كاوان ئیسماعیل، شاره‌زای بواری گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان به ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هه‌نگاوه‌كه‌ی گه‌لف كیستۆن گرنگیی تایبه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له ڕووی په‌یوه‌ندییه نه‌وتییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداوە، چونكه به‌هۆی نه‌بوونی یاسای نه‌وت و گازەوە، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت باسێكی هه‌میشه‌ییی نێوان هه‌ردوولایه."
د. كاوان ئیسماعیل ڕایشیگه‌یاند: "له لایه‌كی دیكه‌وە، زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌بێته هۆی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان و زیاتربوونی داهات و ڕسوومات بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان."
د. كاوان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "جگه له ڕووه ئابوورییهكهیەوە ئه‌م هه‌نگاوه له ڕووی سیاسیشه‌وه كاریگه‌ریی باشی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و ده‌توانێت له داهاتوودا به بههێزییەکی زیاتره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ل پرسه سیاسی و ئابوورییه‌كان بكات."
هێدی كاكه‌یی




