"12 هه‌زار خێزانی عه‌ره‌ب کە قه‌ره‌بوویان وه‌رگرتبوو، گه‌ڕاونه‌ته‌وه کەرکووک"
__2019_06_22_h15m1s45__ER.jpg)
کەرکووک- KDP.info - دووای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، به‌عه‌ره‌بكردنی کەرکووک به چڕی ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه و ئه‌و خێزانه عه‌ره‌بانه‌ی قه‌ره‌بوو كرابوونه‌وه و گه‌ڕێندرابوونه‌وه بۆ پارێزگاكانی خۆیان، ئێستا جارێكی تر گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ کەرکووک و ده‌ستیان به داگیركردنه‌وه‌ی ماڵ و زه‌ویی هاووڵاتییانی كورد ده‌ست كردووه‌ته‌وه.
عه‌دنان کەرکووکی گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی کەرکووک – گه‌رمیانی پارتی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له چوارچێوه‌ی به‌عه‌ره‌بكردنه‌وه‌ی کەرکووک و ته‌واوی ناحیه و گونده‌كانیدا، 12 هه‌زار خێزانی ئه‌و هاووڵاتییه عه‌ره‌بانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراقدا قه‌ره‌بوو كرابوونه‌وه و گه‌ڕانرابوونه‌وه بۆ پارێزگاكانی خۆیان، جارێكی تر گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ کەرکووک".
به‌پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان له پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، ڕێژه‌یه‌كی زۆر جیاواز له‌و عه‌ره‌بانه‌ی كه بۆ شاره‌كانی خۆیان گه‌ڕێندرابوونه‌وه، ئێستا هاورده‌ی کەرکووک كراونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ئاینده‌ی شاره‌كه و ڕێژه‌ی كورد هه‌یه."
کەرکووکی ده‌ڵێ: "بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ ڕاگرتنی به‌عه‌ره‌بكردنی کەرکووک و هاتنی خێزانی عه‌ره‌ب بۆ شاره‌كه ئیشی پێ نه‌كراوه و به‌رده‌وام خێزانی عه‌ره‌ب هاورده‌ی کەرکووک ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت تۆماری نیشته‌جێبوونیشیان وه‌ك هاووڵاتیی ئه‌و شاره بۆ ڕێك خراوه".
گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له کەرکووک گه‌رمیان گوتی: "ئه‌و خێزانه عه‌ره‌بانه‌ی كه به پێدانی پارچه‌یه‌ك زه‌وی و 20000 ملیۆن دینار قه‌ره‌بوو كراونه‌ته‌وه، ئێستا ته‌واویان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ کەرکووک و ده‌ستیان كردووه‌ته‌وه به داگیركردنی خانوو و زه‌وی و ماڵی كورد".
کەرکووکی گوتیشی: "ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ناحیه‌ی جلفول زه‌خار كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، له لایه‌ن هێزه شیعه‌كانەوە ڕێگه‌یان پێ نه‌درا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ناحیه‌یه، ئێستا هه‌موویان له‌ناو سه‌نته‌ری شاره‌ی کەرکووک نیشته‌جێ بوون."
عه‌زیز هه‌ورامی




