٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی ناوخۆ: پارەكە تەرخان كراوە.. دەست بە ھەڵگرتنی پاڵاوگەكان دەكەین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گوتی، وەزارەتی دارایی ٢٠٠ ملیۆن دیناری بۆ وەزارەتی ناوخۆ تەرخان كردووە و دەست بە ھەڵگرتنی پاڵاوگە نایاساییەكان دەكەین.

د. سامی جەلال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی داوە كە پارەمان بۆ خەرج بكات و نووسراویشی كردووە بۆ خەرجكردنی پارەكە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە و پارەكەش تەرخان كراوە، بۆیە دەست بە ھەڵگرتنی پاڵاوگەكان دەكەین".

بە گوتەی د. سامی، كاتی ئەوە ھاتووە هەڵگرتنی پاڵاوگە نایاساییەكان زیاتر دوانەخرێت، چونكە ناكرێ ئەو پاڵاوگانە لە كاری خۆیان بەردەوام بن، بۆیە دەست بە ھەڵگرتنیان دەكەین و تەنھا داخستن نابێت و بە یەكجاری ھەڵدەگیرێن.

لە ھەرێمی كوردستان نزیكەی ١٦٣ پاڵاوگەی نایاسایی ھەن و ئەنجوومەنی وەزیرانیش لەسەر راسپاردەی سەرۆكی پێشووی حكوومەت، بڕیاری داوە سەرجەمیان بە یەكجاری ھەڵبگیرێن.

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار