٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ 3500 مێگاوات بەرز بووەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر دەڵێ، بە هۆی دابینكردنی غازی سرووشتی و ماددە بنچینەییەكانەوە، دۆخی كارەبای هەرێم لە باشیدایە و لە ئێستادا توانای بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ (3500) مێگاوات بەرز بووەتەوە.

حوسێن حەمەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بە هۆی دابینكردنی غازی سرووشتی و ماددە بنچینەییەكانەوە، ئێستا حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە تێكڕا لە نێوان (3100 بۆ 3500) مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنێت، بەمجۆرەش دەتوانین نزیكەی (16) كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی بۆ هاووڵاتیان دابین بكەین".

حەمەد راشیدەگەیەنێت، خواست لە سەر كارەبا و دابینكردنی غازی سرووشتی و دەستپێوەگرتنی كارەبا لە لایەن هاونیشتیمانیانەوە، سێ هۆكاری سەرەكین بۆ گۆڕانكاری لە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبادا.

دەشڵێ، شاری هەولێر بە گشتی پێویستی بە (1800) مێگاوات كارەبا هەیە بۆ ئەوەی كارەباكەی ببێت بە 24 سەعاتی، بەڵام لە كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم لە ئێستادا تەنها (1100) مێگاوات بۆ شاری هەولێر دەنێردرێت، چونكە ئەو كارەبایەی كە بەرهەم دێت، لە رێگای تۆڕێكەوە بە یەكسانی بەسەر هەموو شارەكانی كوردستاندا دابەش دەكرێت.

 

هێدی كاكەیی

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار