نێچیرڤان بارزانى و ئه‌ردۆغان كۆبوونه‌وه

ئیستانبول-KDP.info- به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكۆمارى توركیا، پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى له به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست. به‌ڕێزیان هیواى خواست كابینه‌ى تازه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێك بێت و جه‌ختى له خواستى توركیا بۆ بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها پشتگیرى و خۆشحاڵیى خۆى بۆ گفتوگۆ و به‌ره‌وپێشچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا نیشان دا.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسى كرد و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ توركیا ده‌ڕوانێت و خوازیارى به‌ره‌وپێشبردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانه به‌تایبه‌تى له بوارى ئابوورى و زیادكردنى قه‌باره‌ى ئاڵۆگۆڕى بازرگانیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ توركیادا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینى 21/6/2019 له ئیستانبول به‌ڕێوه چوو، هه‌ردوولا دۆخى سیاسى و ئه‌منى ناوچه‌كه به‌گشتى، مه‌ترسیى سه‌رهه‌ڵدانه‌ى داعش، دۆخى ناوچه ئازادكراوه‌كان له تیرۆر، گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران، ئارامى، سه‌قامگیرى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانیان و چه‌ند بابه‌تێكى دیكه‌یان تاوتوێ كرد.




