لە نامەیەکدا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى بەریتانیا پیرۆزبایى له مەسرور بارزانى ده‌كات

هەولێر-KDP.info- به بۆنه‌ى راسپاردنی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، له نامه‌یه‌كدا جێرمی هەنت وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى بەریتانیا، پیرۆزبایى لە مەسرور بارزانى دەکات و تێیدا هاتووە:
به‌ڕێز جه‌نابى مەسرور بارزانی هەڵبژێردراو بۆ سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
بەبۆنەی راسپاردنتان بە سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەم پیرۆزبایینامەتان بۆ دەنووسم.
شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا شانازی به‌و په‌یوه‌ندییه مێژووییه ده‌كات، كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی و لەشەڕی داعش لەپاڵ عێراق و گەلی کورد وەستا.
ئێمە پابەندین بە کارکردن لەگەڵ ئێوە و حکوومەتەکەتان بۆ بنیاتنانی ئاشتی و خۆشگوزەرانی و پێشخستنی چاکسازی ئابووری و حکوومەتێکی کاراو کاریگەر، هەروەها پشتیوانی لە پەیوەندییەکی باش لە نێوان هەولێر و بەغدا دەکەین.
ئاواتی سەرکەوتنتان لەو رۆڵە نوێیەدا بۆ دەخوازم.




