نێچیرڤان بارزانى و حه‌لبووسى، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن

بەغدا-KDP.info- له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، پابەندییه‌كانى هه‌ردوو حكوومه‌تى فیدرال و هه‌رێم له‌سه‌ر بابه‌تى دارایى و نەوت، یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2019، گرنگیی به‌ره‌وپێشبردنى پەیوەندییەكانی هەرێم و حكوومەتی فیدراڵ و چارەسەركردنی سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكانیان بە گیانی برایانە و هاوبەشیی نیشتمانی، تاوتوێ كرد.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20/6/2019 له به‌غدا به‌ڕێوه چوو، هه‌ردوولا هه‌روه‌ها تیشكیان خسته یاسای نەوت و غاز و یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و یاسای دادگای فیدراڵی.
به‌ڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به پەیوەندییەكانى لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵ و چا‌ره‌سه‌ر‌كردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق و بەرژەوەندیی هاوبەش دووپات كرده‌وه، ئامادەییی هەرێمی كوردستانیشى نیشان دا بۆ پێشوازیكردن لە لیژنەیەكی پەرلەمان بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون لە ته‌واوى دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان.




