سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى ناهیده ڕه‌فیق حیلمى ده‌كات

به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو خاتوو ناهیده ڕه‌فیق حیلمى ـ یه‌وه، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو خاتوو ناهیده ڕه‌فیق حیملى و كه‌سوكار و دۆستانى ده‌كه‌ین كه به داخه‌وه ئه‌مڕۆ له سلێمانى كۆچى دوایى كرد. له دڵه‌وه هاوسۆز و هاوخه‌میانین، خواى گه‌وره خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتى خۆى شاد و بكات و دڵنه‌وایى و سه‌بووریى كه‌سوكاریان بداته‌وه.
خوالێخۆشبوو خاتوو ناهیده ڕه‌فیق حیلمى، كه یادگارى نووسه‌ر و ڕووناكبیرى ناودار و سیاسه‌تمه‌دارى كورد مامۆستا ڕه‌فیق حیلمى بوو، به نووسین و لێكۆڵینه‌وه‌كانى و به‌و خزمه‌ته ڕووناكبیرییه‌ى به درێژاییى ته‌مه‌نى پێشكه‌شى كردووه، بۆ هه‌میشه یادى به خێر ده‌مێنێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
19/6/2019




