"دادگاییكردنی ئه‌و كۆمپانیانه دوا خرا کە چه‌كی كیمیاییان به سه‌ددام حوسێن فرۆشتووه"

هه‌ڵه‌بجه - KDP.info - كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، به هاوكاریی كۆمه‌ڵێك پارێزه‌ری ناوخۆیی و بیانی (6000)هه‌زار سكاڵای له كه‌سوكاری شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه وه‌رگرتووه و وه‌كاله‌ت بۆ (4000) هه‌زار كه‌س كراوه‌ته‌وه کە له دادگای هه‌ڵه‌بجه سكاڵایان تۆمار كردووه، له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیانه، چه‌كی كیمیاییان به ڕژێمی سه‌ددام حوسێن فرۆشتووه.
دانیشتنی چوارەمی دادگایی‌کردنی ئەو کۆمپانیا و کەسایەتییانەی کە لە ڕابردوودا چەکی کیمیایییان فرۆشتووەتە ڕژێمی بەعس، لە دادگای بەراییی هەڵەبجە بەڕێوە چوو، بەهۆی وەڵامنەدانەوەی نووسراوێکیش لە لایەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە دانیشتنەکە جارێکی تر دووا خرا.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئەیاد کاکەی، پارێزەری کەسوکاری قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە ۱۹ی ٦ی ۲۰۱۹ بە ئامادەبوونی پارێزەران و کەسوکاری شەهیدانی هەڵەبجە دانیشتنی چوارەمی دادگایی‌کردنی کۆمپانیا و کەسایەتییەکان بەڕێوە چوو، بە ئامادەبوونی پارێزەری یەکێک لە داوالێکراوەکان".
له كۆنگره ڕۆژنامه‌نوسییه‌كه‌دا كاكه‌یی گوتیشی: "لە ساڵی ڕابردوو دادگا نووسراوێکی ئاراستەی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم کردووە سەبارەت بەوەی کە ئایا عێراق پرۆتۆکۆلی لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا هەبووە کە چەکیان بە عێراق فرۆشتووە، بەڵام تا ئێستا وەڵامی ئەو نووسراوە لە لایەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە نەهاتووەتەوە بۆ دادگای هەڵەبجە، بۆیه دادگاییه‌كه دووا خرا بۆ 21- 8-2019 و ئێمه سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كانمان ئاماده‌یه".
عەزیز هەورامی




