٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە کابینەی نوێدا وەزارەتێک دەدرێتە مەسیحییەکان

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر  -KDP.info-نوێنەرێکی مەسیحییەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، وەزارەتێک لە کابینەی نوێ دەدرێتە مەسحییەکان.

رۆبینا تیاری، نوێنەری مەسیحییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە وەک پێکھاتەکان لەکابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەشداریەکی راستەقینەمان دەبێت و وەزاەرتێکیش لەلایەن پارتی بۆ ئێمە دیاری کراوە، کە داوامان کردووە وەزارەتی شارەوانی یاخود رۆشنبیری بدرێتە ئێمە ، بەڵام لەکاتی سەردانیکردنی مەسروور بارزانی بۆ لای ئێمە ئەوپرسە یەکلایی دەکرێتەوە.


رۆبینا تیاری گوتیشی، ئێمە وەکو پێکھاتەکان بەشداریەکی راستەقینەمان دەبێت و جگە لە وەزارەتێک کۆمەڵێک پۆستی راوێژکار و بەرێوبەرمان دەبێت.
ئاماژەیشی دا، پارتی دیموکراتی کوردستان وەک براوەی یەکەم پشتگیریەکی تەواو لەمافی پێکھاتەکان دەکات و مافەکانیشیان دەدات.


بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار