ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

هەولێر-KDP.info- به‌ڕێز د. ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی مینبه‌ری عێراقی، پیرۆزبایی له به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.
به‌ڕێز عه‌لاوى و شاندێكى یاوه‌رى كه له ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی مینبه‌ری عێراقی پێكهاتبوو، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19/6/2019 له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ته‌واوى پشتگیریى خۆى و مینبه‌رى عێراقى بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕى و به‌ڕێزشیان سوپاسى سه‌ردان و پیرۆزباییى به‌ڕێز عه‌لاوى و شاندى یاوه‌رى كرد.
له دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ كران و به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا له ڕێگه‌ی گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، كرده‌وه.




