٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شارەوانیی هەولێر لەبارەی كارتی زەویی قەرەبووی خانووە كۆرییەكان هۆشداری دەدات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی شارەوانیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەو كارتانەی لە بازاڕ هەن بۆ فرۆشتنی زەویی قەرەبووی خانووە كۆرییەكان، ساختەن، وەزارەتی شارەوانییش بەرپرسیار نییە لە كڕین و فرۆشتنی ئەم كارتانە.

كرمانج دەشتەكی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، بە بریاری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی پێشووی هەرێمی كوردستان، 4 هەزار و 132 كەس زەوییان وەرگرت لەبری ئەو خانووە كۆرییانەی كە پێشتر بڕیار بوو پیان بدرێت.

دەشتەكی دەشڵێت: "لە ئێستادا كارتێك لە بازاڕ بڵاو بووەتەوە بە ناوی كارتی قەرەبووی خانووە كۆرییەكان، كە كڕین و فرۆشتنی پێوە دەكرێت. بەڵام ئەم كارتە ساختەیە، چونكە ئێمە وەك شارەوانیی هەولێر تەنها بە شێوەی زارەكی ژمارەی زەوییەكەمان لە تیروپشكێكی ئاشكرا بە سوودمەندەكان دابوو و هیچ كارتێكمان بە كەس نەداوە، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین كە خۆیان بە دوور بگرن لە كڕین و فرۆشتنی ئەم جۆرە كارتە".

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی شارەوانیی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا: "دوای ئەوەی دیزاینی دابەشكردنی زەوییەكان لای شارەوانی تەواو بوو، لە ئێستادا چاوەڕێی فەرمانگەی تاپۆی هەولێرین بۆ ئەوەی بە زووترین كات تاپۆكان رادەستی سوودمەندەكان بكات".

 

هێدی كاكەیی

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار