٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەیلا عەبدولجەبار: بڕیارە لە كابینەی نوێدا سندووقێكی سكاڵا دابمەزرێت.. پشتگیریی دەكه‌ین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیارە لە كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستاندا سندووقێك بە ناوی سكاڵا دابنرێت و لەو رێگەیەوە ھاووڵاتیان دەتوانن كێشە و داواكارییەكانیان بە حكوومەت بگەیەنن، ئەندامێكی لیژنەی دەستپاكییش لە پەرلەمانی كوردستانی دەڵێ، دانانی سندووقەكە ھەنگاوێكی گرینگە و وەك پەرلەمان پشتگیریی دەكەین.

لەیلا عەبدولجەبار، ئەندامی لیژنەی دەستپاكی و سكاڵا لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لیژنەی دەستپاكی و سكاڵا لە پەرلەمانی كوردستان، پشتگیری و پێشوازی لەو پێشنیازە دەكات كە بڕیارە لە كابینەی نوێدا سندووقێكی سكاڵا دابمەزرێت بۆ وەرگرتنی گلەیی ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان، چونكە دەبێتە ھۆكارێك بۆ ئەوەی ھیچ بەربەستێك لە نێوان پەیوەندیی حكوومەت و ھاووڵاتیدا نەبێت".

عەبدولجەبار ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "دانانی سندووقی وەرگرتنی سكاڵا، ھەنگاوێكی گرینگە بۆ ئەوەی ھاووڵاتیان لە كاتی ھەبوونی كێشەدا، گازندە و داواكاریی خۆیان بگەیەنن بە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەمەش وا دەكات ھیچ رێگرییەك نەمێنێ لە بەردەم ھاووڵاتیان بۆ گەیاندنی كێشەكانیان بە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار