٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی كۆمپانیایەكی ئەمەریكی ئامادەی دادبینیی هەڵەبجە دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە-KDP.info- پارێزەرێكی خۆبەخشی كەیسی هەڵەبجە رایگەیاند، سبەی كۆمپانیای (ئێم ئێم لۆ)ـی ئەمەریكی لە دژی ئەو (25) كۆمپانیا و كەسایەتییەی كە هاوكاریی حكوومەتی عێراقیان كردووە بە فرۆشتنی چەكی كیمیایی، لە دادگای هەڵەبجە ئامادە دەبێت.

ئەیاد كاكەیی، پارێزەری خۆبەخشی كەیسی هەڵەبجە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە ساڵانی هەشتاكان (25) كۆمپانیا و كەسایەتیی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی، هاوكاریی حكوومەتی عێراقیان كردووە بۆ دابینكردنی چەكی كیمیایی و فرۆشتنیان بە رژێم و دامەزراندنی كارگەی ئەم جۆرە چەكە لە ناوخۆی عێراق، بۆیە ئێستا ئێمە وەك پارێزەرانی خۆبەخش لە كەیسی هەڵەبجە، بە هاوكاریی كۆمپانیای (ئێم ئێم لۆ)ـی ئەمەریكی، سبەی دادبینی لە دادگای هەڵەبجە ئەنجام دەدەین بۆ رێكارەكانی وەرگرتنەوەی قەرەبوو بۆ كەسوكاری شەهیدان".

كاكەیی راشیدەگەیەنێت: "لە ئێستادا (6000) دۆسیە دژی ئەو بیست و پێنج كۆمپانیا و كەسایەتیانە كراونەتەوە بۆ وەرگرتنەوەی قەرەبوو لێیان و دادگاییكردنیان".

 

هێدی كاكەیی   

هەواڵی پەیوەندیدار