٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەی یاسایی: پشووی پەرلەمان کاریگەریی لەسەر دەنگدان بە کابینەی نوێی حکوومەت نابێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- سەرۆکی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی کوردستان گوتی، بڕیارە سەرەتای مانگی داھاتوو پەرلەمان بکەوێتە پشووی ھاوینە، بەڵام کاریگەریی لەسەر  دەنگدان لەسەر حکوومەتی نوێ نابێت و ھەرکاتێک کابینە ئامادە بوو، پەرلەمان دەتوانێ کۆ بێتەوە و دەنگی لەسەر بدات و پەسەندی بکات.

بژار کۆچەر، سەرۆکی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "مەسروور بارزانی ٢٥ ڕۆژی دیکەی لەبەردەستە بۆ ئەوەی کابینەی نوێ ئامادە بکات و ڕێککەوتن ھەیە و بەزوویی و بە کەمتر لە مانگێک دەتوانێت حکوومەتی نوێ ئامادە بکات و ئەگەر تاوەکو سەری مانگیش نەیتوانی کابینە ئامادە بکات و، ئەگەر پەرلەمانیش بکەوێتە ناو پشووی ھاوینەوە کێشە نابێت."

بژار کۆچەر گوتیشی: "سەری مانگی داھاتوو پەرلەمان دەکەوێتە ناو پشووی ھاوینە و ھەرکاتێک کابینەی نوێ ئامادە بوو سەرۆکایەتیی پەرلەمان ڕۆژێک بۆ کۆبوونەوە دیاری دەکات و بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر حکوومەت بدات و پەسەندی بکات، بۆیە ھیچ کێشەیەک نابێت، چونکە مەسروور بارزانی ٢٥ ڕۆژی دیکەی لەبەردەستدایە."

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار