مه‌سروور بارزانی: پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه‌مانین.. عیماد ئه‌حمه‌د: هیوادارین حكوومه‌تێكی به‌هێز پێكبێت

سلێمانی-KDP.info- كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆتاییهات و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خسته‌ڕوو.
مه‌سروور بارزانی رایگه‌یاند، مه‌به‌ست له كۆبوونه‌وه‌كه پێشكه‌شكردنی سی ڤی كاندیدانه بۆ ئه‌و پۆستانه‌ی كه له كابینه‌ی نۆیه‌مدا به‌ریانده‌كه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێ بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان.
مه‌سروور بارزانی گوتی: "ئه‌ركی ئێمه پێكهێنانی حكوومه‌ته و براده‌رانی یه‌كێتیش پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ن كه پێشتر له‌گه‌ڵ پارتی واژۆیان كردووه".
عیماد ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی شاندی یه‌كێتی له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌كه‌دا رایگه‌یاند، هیوادارن له‌گه‌ڵ پارتی و لایه‌نه‌كانی دیكه، حكوومه‌تێكی به‌هێز پێكبهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكات.
روونیشی كرده‌وه، وه‌كو یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی رێككه‌وتنیان هه‌یه و پابه‌ند ده‌بن پێوه‌ی و پێشتریش یه‌كێتی هاوبه‌شێكی راسته‌قینه بووه و ئه‌وه یه‌كه‌م كابینه نییه حزبه‌كه‌یان به‌شداری تێدا ده‌كات.
خێڵان به‌ختیار




