كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سروور بارزانی و شاندی یه‌كێتی له سلێمانی ده‌ستیپێكرد

سلێمانی-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراوی هه‌رێمی كوردستان، گه‌یشته مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له شاری سلێمانی و له‌گه‌ڵ شاندی دانووستانكاری ئه‌و حزبه له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
یه‌كێتی بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو، شاندێكی دانوستانكاری به سه‌رۆكایه‌تی عیماد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه پێكهێناوه، هه‌ریه‌ك له ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا، عه‌دنان حه‌مه‌ی مینا، له‌تیف شێخ عومه‌ر و لاهور شێخ جه‌نگی، ئه‌ندامی شانده‌كه‌ن.
ئه‌ندامێكی شاندی دانوستانكاری پارتی تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند: "بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو، كاتژمێر 3ـی دوای نیوه‌ڕۆ، له‌گه‌ڵ گۆڕان له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌كه له سلێمانی كۆببێته‌وه و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
هه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌یدا بڕیاره له‌گه‌ڵ حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست كۆببێته‌وه.
هه‌ریه‌كه له دڵشاد شه‌هاب، هێمن هه‌ورامی، شه‌عبان شه‌عبان چالی، ئومێد خۆشناو، فرسه‌ت سۆفی، یاوه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراون.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه، 16ی حوزه‌یران، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایگه‌یاند، پێویسته لایه‌نه‌كان سی ڤی كاندیدانی خۆیان بۆ پۆسته‌كان ئاماده‌كردبێت، بۆ ئه‌وه‌ی له كه‌مترین ماوه‌دا پێكهاته‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان.




