٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سۆشیالیست: ئەمڕۆ شاندی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەت سەردانمان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- جێگری سكرتێری گشتیی حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ شاندی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەت سەردانیان دەكات و گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێك دەكەن.

عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بڕیارە كاتژمێر 1ی دوانیوه‌ڕۆ شاندی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەت سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسیمان لە شاری سلێمانی بكات و لەلایەن شاندی حزبی سۆسیالیستەوە كە سكرتێری گشتیی حزب سەرپەرشتی دەكات، پێشوازییان لێ دەكرێت".

جێگری سكرتێری گشتیی حزبی سۆشیالیست گوتیشی: "گفتوگۆكانمان سەبارەت بە چۆنیەتیی بەشداریی حزبی سۆسیالیستە لە پێكهێنانی حكوومەتدا، كە بەرنامەی تایبەت بە خۆیان پیشكەش دەكەن و ئێمەش وەك حزبی سۆسیالیست قسە لەسەر بەرنامەكە دەكەین".

 

كارزان هه‌ورامی

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار