٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گۆڕان: بەربژێرەكانمان بۆ كابینەی نوێ یەكلا دەكەینەوە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا بەربژێرەكانیان بۆ كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان یەكلا دەكەنەوە.

عەلی حەمەساڵح، كە خۆی ئەندامی شاندی دانوستانكاری بزووتنەوەی گۆڕان بوو بۆ پێكهێنانی حكوومەت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، ئێستا سەرقاڵی ئامادەكردن و بەربژێركردنی كەسەكانن بۆ پۆستەكانی كابینەی نوێیەم و بەم زووانەش ئەم پرسە یەكلا دەكەنەوە.

ناوبراو گوتیشی: "ئێمە كار بۆ ئەوە دەكەین كەسانی شایستە و لێهاتوو لە حكوومەتدا بەشداری بكەن، بۆیەش لە هەڵبژاردنی بەربژێرەكانی خۆماندا رەچاوی ئەمە دەكەین".

ئەمەش لە كاتێكدایە، دوێنێ مەسروور بارزانی راسپێردراوی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكوومەت، لە یەكەم گەڕی سەردانیكردنی لایەنەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەم، سەردانی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد و راشیگەیاند، لە ماوەی یەك تا دوو رۆژی داهاتوودا سەردانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان دەكەن.

 

كــاروان بــاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار