وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا پیرۆزبایى له نێچیرڤان بارزانى ده‌كات

هەولێر-KDP.info- به بۆنه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له نامه‌یه‌كدا بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، به‌ڕێز هایكۆ ماس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا، پیرۆزبایى له به‌ڕێزیان كرد.
له نامه‌كه‌یدا بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا نووسیویه‌تى:
زۆر به‌ڕێز جه‌نابى سه‌رۆك،
به ناوى حكوومه‌تى فیدراڵى ئه‌ڵمانیاوه، گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنتانه‌وه به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان. هه‌ڵبژاردنتان و پێكهێنانى حكوومه‌تێكى نوێ، دوو مه‌رجى گرنگن بۆ قووڵكردنه‌وه‌ى هه‌ماهه‌نگى و پێكه‌وه‌كاركردنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌تایبه‌تى له بوارى ئاسایش‌دا، هه‌روه‌ها بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ته‌حه‌دییه هه‌نووكه‌ییه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا.
به‌ڕێز هایكۆ ماس، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا له كۆتاییى نامه‌كه‌یدا بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختى له به‌رده‌وامیى پشتگیریى ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێمى كوردستان كردووته‌وه و نووسیویه‌تى:
دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌ڵمانیا له داهاتووشدا وه‌ك هاوبه‌شێكى جێى متمانه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستانى عێراق و كۆمارى عێراقدا ده‌مێنته‌وه. هیواى سه‌ركه‌وتنان بۆ ده‌خوازم له جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانتاندا.




