٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەبدولباست سەیدا بۆ KDP: كوردستانیان هیوای زۆریان بە نێچیرڤان و مەسروور بارزانی هەیە

سەرچاوە: KDP.info

ستۆكهۆڵم-KDP.info- سەرۆكی پێشووی ئیئتیلافی نشتیمانی و ئۆپۆزسیۆنی سووریا رایدەگەیەنێت، ئێستا هەموو گەلی كورد لە پارچەكانی دیكە هیوای زۆریان بە دەسەڵاتی سیاسیی كورد لە باشووری كوردستان هەیە و دەشڵێ، نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی، دەتوانن سەنگ و پێگەی كوردستان لە جیهاندا بەهێزتر بكەن.

عەبدولباست سەیدا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێستا كوردستانیانی هەر چوار پارچەی كوردستان هیوا و ئۆمێدی زۆریان بە نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی هەیە، چونكە دەزانن ئەوان بە هەموو شێوەیەك پاڵپشت و داكۆكیكاری دۆزی ڕەوای كورد و مافەكانی كوردستانیان دەبن لە هەموو شوێنێكی دنیادا".

سەیدا دەشڵێ: "خەڵك متمانەیان بە نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی هەیە، چونكە دەزانن لە رێگای سەرۆك بارزانی لانادەن، كوردستانیانیش هۆشیارن و باش دەزانن سەرۆك بارزانی بۆ هەموو پارچەكانی كوردستان تێكۆشاوە لە پێناو گەیشتن بە سەربەخۆیی".

لەبارەی رۆژئاوای كوردستانیشەوە، سەرۆكی پێشووی ئیئتیلافی نشتیمانی و ئۆپۆزسیۆنی سووریا ئاماژەی دا: "وەك چۆن سەرۆك بارزانی لە یەكگرتنی لایەنە سیاسییەكانی رۆژئاوای كوردستان و ڕەوانەكردنی هێز بۆ كۆبانی رۆڵی مەزن و مێژوویی گێڕا، دڵنیاین كە نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانیش هەمان رێچكەی سەرۆك بارزانی دەگرنە بەر".

 

كــاروان بــاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار