كار بۆ فراوانكردنی ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان ده‌كرێت

هه‌ڵه‌بجه - KDP.info - پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌وڵه‌مه‌نده به ناوچه‌ی گه‌شتیاریی جۆراوجۆر، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئه‌و شاره‌ش ده‌ڵێ، پلان هه‌یه له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت، په‌ره به ناوچه گه‌شتیارییه‌كانمان بده‌ین و، دەکرێ وا لە ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه بكرێت کە هەرچوار وەرزی ساڵ گه‌شتیار ڕووی تێ بکەن.
وه‌هاب ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گه‌شتوگوزاری هه‌ڵه‌بجه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هه‌ڵه‌بجه ناوچه‌ی گه‌شتیاریی جۆراوجۆری زۆر تێدایه و دەکرێ وه‌به‌رهێنانی گه‌وره‌ی تێدا بكرێت كه له وه‌رزه‌كانی هاوین و زستان و پایز و به‌هاردا به‌رده‌وام گه‌شتیار ڕوی تێ بكه‌ن".
جگه له وه‌رزی به‌هار و هاوین، به‌هۆی جوانیی سروشت و هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافییەکەیانەوە لە وه‌رزه‌كانی پایز و زستانیشدا گه‌شتیاران ڕوو له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان ده‌كه‌ن.
وه‌هاب ئه‌مین گوتی: "ئێمه له هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان ناوچه‌ی گه‌شتیاریی ته‌ندروستی و شوێنه‌واری و هونه‌ری و وه‌رزشی و سه‌یرانگا و چه‌ندین ناوچه‌ی گه‌شتیاریی ترمان هه‌یه، ده‌کرێ وه‌به‌رهێنانی گه‌وره له ناوچه گهشتیارییهكانماندا بكه‌ین".
به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری هه‌ڵه‌بجه گوتی: "له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگ بۆ ناوچه گه‌شتیارییه‌كان جێبەجێ کراون و بۆ ساڵی 2019ش بۆ زیاتر گرنگیدان به ناوچه گه‌شتیارییه‌كان چه‌ندین پڕۆژه‌ی ترمان بۆ سه‌رووی خۆمان به‌رز كردووه‌ته‌وه."
به‌رپرسه‌كه‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌ڵه‌بجه هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات: "له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێن و ده‌وڵه‌مه‌ندانی هه‌ڵه‌بجه و كوردستان قسه‌مان كردووه، کە بێن پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری له ناوچه گه‌شتیارییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن و ئێمەش ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارییەکیانین".
ساڵانه به ده‌یان هه‌زار گه‌شتیار ڕوو له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان ده‌كەن، وه‌هاب ئه‌مین ده‌ڵێ: "ساڵانه گه‌شتیارێكی زۆر ڕوو له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی سنووری هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان ده‌كەن و، بۆ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان 40 هه‌زار گه‌شتیار ڕوویان له ناوچه گه‌شتیارییه‌كان كردووه".
ناوبراو گوتی: "داوا له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌شتوگوزاری هه‌ڵه‌بجه بكرێتە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گه‌شتوگوزار تاوه‌كو زیاتر بتوانین كاره‌كانمان جێبه‌جێ بكه‌ین."
عه‌زیز هه‌ورامی




