ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

هەولێر-KDP.info- له په‌یامێكی پیرۆزباییدا بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ئه‌بولغێت ئه‌مینداری گشتیی کۆمکاری عه‌ره‌بی پیرۆزبایی له به‌ڕێزیان ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازێت له ئه‌ركی نوێیدا. ئه‌مه ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
جەنابی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق..
سڵاوێکی گەرم،
خۆشحاڵم کە پیرۆزبایی زۆری خۆمتان پێڕابگەیەنم بە بۆنەی هەڵبژاردنتانه‌وه بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق، هیوای سەرکەوتنتان لەم ئەرکە نوێیەدا بۆ دەخوازم.
متمانەی تەواوم هەیە کە بەڕێزتان هەموو توانایەکتان دەخەنە گەڕ بۆ بەرزڕاگرتن و بووژانه‌وه‌ی عێراق کە بە تەباییی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی و پێکەوەکارکردنیان لەپێناو پاراستن و پتەوکردنی سەقامگیری و گەشەسەندن لە هەموو بوارەکاندا، بەدی دەهێنرێت.
ئەم بۆنەیە بە دەرفەت دەزانم تا پەرۆشیی کۆمکاری عەرەبیتان بۆ دەرببڕم بۆ بەردەوامیدان بە پەیوەندی و هاوکاریکردن لەگەڵتاندا، بۆ هەر شتێک کە مایەی خۆشگوزەرانیی هاووڵاتیانی عێراق بێت لە سەرانسەری وڵات‌دا و لە هەموو بوار و لایەنێکەوە.
ئەوپەڕی ڕێزمان قبووڵ بفەرموون.
ئه‌حمه‌د ئه‌بولغێت
سەرۆکی کۆمکاری عەرەبی
١٣/٦/٢٠١٩




