٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خەسرۆ گۆران بۆ KDP: ئەمساڵ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ئەنجام نادرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، ھەڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق لەبەر چوار ھۆكار ئەنجام نادرێت.

بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنەكانی پارتی، خەسرۆ گۆران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمساڵ لەبەر چوار ھۆكار ھەڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق ئەنجام نادرێ، كە بریتین لەوەی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق تا ئێستا ھەموار نەكراوەتەوە و یاسایەكە ئامادە نییە، تۆماری بایۆمەتری بەردەوامە و ئەو كەسانەی ساڵی لەدایكبوونیان ٢٠٠٠ بووە، داخڵ كراون بۆ ھەڵبژاردنەكان و دەبێت ئەمانەش ئەپدەیت بكرێنەوە، كۆتا ھۆكاریش ئەوەیە كە لە نێو ئەنجوومەنی نوێنەران ئاڕاستەیەك ھەیە بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بۆ ماوەیەكی تر دوا بخرێت."

گۆران، گوتیشی: "یاساكە ئەمساڵ ھەموار دەكرێتەوە، چونكە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی ھەموو دەسەڵات و تێبینییەكمان بە فراكسیۆنی پارتی داوە بۆ ھەمواركردنەوەی یاسایەكە و مەرج نییە ئەوەی پارتیش پێی باش بوو، قبووڵ بكرێت و تێپەڕێنرێت لە ئەنجوومەن، چونكە ھێز و لایەنی تریشی لێیە، بەڵام تێبینییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان كە بە فراكسیۆنی داوە، هەموویان لە بەرژەوەندیی ھەرێمی كوردستان و ھاووڵاتیاندان."

 

فایزە كۆیی

 

هەواڵی پەیوەندیدار