٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مانگی 11 بەشی یەكەمی وێستگەی تازەی كارەبای خەبات دەكەوێتە كار

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری پڕۆژەی وێستگەی كارەبای خەبات ڕایدەگەیەنێت، تا كۆتایی مانگی یانزەی ئەمساڵ، بەشی یەكەمی وێستگەی تازەی كارەبای خەبات دەكەوێتە كار.

ئەندازیار محەمەد عومەر، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، تا كۆتایی مانگی یانزەی ئەمساڵ، بەشی یەكەمی پرۆژەی وێستگەی تازەی كارەبای خەبات تەواو دەبێت و دەخرێـتە خزمەتی هاونیشتیمانیانەوە.

لە بارەی بڕی بەرهەمهێنان و تێچووی پڕۆژەكەوە، محەمەد عومەر روونی كردەوە، پڕۆژەكە دوو قۆناغە و ئەمساڵ قۆناغێكی تەواو دەبێت، كە توانای دابینكردنی (330) مێگاوات كارەبای هەیە. بەشی دووەمیش لە ساڵانی داهاتوودا تەواو دەبێت و هەمان بڕە كارەبا دابین دەكات، بە گوتەی ئەو، تێچووی گشتیی پڕۆژەكەش (560) ملیۆن دۆلاری ئەمەریكییە.

بەڕێوەبەری پڕۆژەكە ئاماژەی بەوەش دا، كارەبا بەرهەمهاتووەكە تێكەڵی تۆڕی نیشتیمانیی كارەبای هەرێمی كوردستان دەكرێت و بە یەكسانی بەسەر هاونیشتیمانیانی هەرێمی كوردستاندا دابەش دەكرێت.

 

هێدی كاكەیی

 

هەواڵی پەیوەندیدار