١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ناوزه‌د كرا

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، تایبه‌ت به‌ ناوزه‌دكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد.
 
له‌ دانیشتنه‌كه‌دا ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، ناوی مەسرور بارزانی، وه‌ك کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشكه‌ش كرد و دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مان خستییه‌ ده‌نگدانه‌وه‌.
 
به‌ 87 ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی كوردستان له‌ كۆی 97 ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌شدار بوو. مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ناوزه‌د كرا.

هەواڵی پەیوەندیدار