وهزیری دهرهوهی ژاپۆن پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی دهکات

هەولێر-KDP.info- لە نامەیەکی پیرۆزباییدا بۆ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەڕێز تارۆ کۆنۆ وەزیری دەرەوەی ژاپۆن پیرۆزبایی لە بەڕێزیان کرد، لەگەڵ هیواخواستنی به سەرکەوتنیان لە ئەرکی نوێیایاندا وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان و گەشەسەندنی زیاتریش بۆ هەرێمی کوردستان و گەلەکەی.
لە نامەکەیدا بهڕێز وەزیری دەرەوەی ژاپۆن، وێڕای ستایشکردنی ڕۆڵی سەرکردانەی بەڕێزیان لە ماوەی سەرۆکایەتیکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، بەتایبەت لە تێپەڕاندن و زاڵبوون بەسەر ئەو قەیران و کۆسپانەی لەم ساڵانەی دواییدا بەرۆکی گەلی کوردستانیان گرتبوو؛ جەختی لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆن کردووە، لەگەڵ بەردەوامیدان بە پشتیوانیی وڵاتەکەی لە هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان لەپێناو بنیاتنان و پێشکەوتن و گەشەسەندنی زیاتری گەلەکەیدا.




