عیرفان عه‌بدولعه‌زیز: هیوادارم چوار ساڵی ئایندە چوار ساڵی گەشەکردنی ھەرێمی کوردستان بێت

ھەولێر-KDP.info- ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان، پڕۆسەی سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێم بە ڕۆژێکی مێژوویی ناو دەبات و هیواخوازیشە چوار ساڵی ئایندە چوار ساڵی پێکەوەژیان و لەیەکتر تێگەیشتن و گەشەکردنی ھەرێمی کوردستان بێت.
له لێدوانێكدا سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌كاربوونی نێچیرڤان بارزانی، وەک سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان، عیرفان عه‌بدولعه‌زیز، ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئەمڕۆ بینیمان ھەموو ھێزە سیاسییەکان پێکەوە بوون و بە یەکەوە بەشداریی ڕێوڕەسمەکەیان کرد، کە ئەمە شتێکی زۆر باشە، دوای سوێندخواردنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیش ئەو لەیەکتر نزیکبوونەوە زیاتری پێوە دیار بوو، هه‌روه‌ها بۆنه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بوو کە ئەو سەرکردانە ھەموویان لەسەر یەک خوان دانیشتن."
عیرفان عه‌بدولعه‌زیز ڕایشیگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ڕۆژێکی مێژوویییه، هاوكات هیوایشی خواست چوار ساڵی ئایندە چوار ساڵی پێکەوەژیان و لەیەکتر تێگەیشتن و گەشەکردنی ھەرێمی کوردستان بێت.
هه‌ڵكه‌وت محه‌مه‌د




