٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی و چاوشئۆغڵو كۆبوونه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  له‌ په‌راوێزی ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10/6/2019 به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌ولوود چاوشئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری توركیا كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز چاوشئۆغڵو پیرۆزباییی خۆی و به‌ڕێز سه‌رۆکّڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان سه‌ركۆماری توركیای به‌ به‌ڕێز سه‌رۆکی ‌هه‌رێمی کوردستان گه‌یاند و هیوای خواست له‌ ئه‌ركه‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو بێت، هه‌روه‌ها ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ بۆ‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی زیاتر له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا و پشتگیریی وڵاته‌که‌ی بۆ هه‌رێم و حكوومه‌ت و به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپات کرده‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاسی سه‌ردانه‌که‌ و به‌ڕێز سه‌رۆک ئه‌ردۆگانی كرد كه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزباییی هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆكی هه‌رێم لێکردووه‌، ئاماده‌ییی هه‌رێمیشی بۆ به‌روپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ل توركیا نیشان دا. تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌ ناوچه‌كه‌وه‌ به‌گشتی، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار