نێچیرڤان بارزانی به فه‌رمی بوو به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 10ی حوزه‌یرانی 2019، نێچیرڤان بارزانی، سوێندی یاسایی خوارد و وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كار بوو.
رێوڕه‌سمی سوێندخواردنه‌كه دوای دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان بوو له ته‌لاری سه‌عد عه‌بدوڵڵا و دوای ئه‌وه‌ش رێوڕه‌سمی سوێندخواردنه‌كه ده‌ستیپێكرد.
نێچیرڤان ئیدریس بارزانی، رۆژی 28ی ئایاری 2019، لە کۆی 81 دەنگی پەرلەمانتاری ئامادەبووی دانیشتنه‌كه، 68 دەنگی بەدەست هێنا و بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا.




