سه‌رۆك بارزانی گه‌یشته ته‌لاری سه‌عد عه‌بدوڵڵا

هەولێر -KDP.info- سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی بۆ به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، گه‌یشته ته‌لاری سه‌عد عه‌بدوڵڵا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 10ی حوزه‌یرانی 2019، نێچیرڤان بارزانی، وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی ده‌خوات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش شاندی باڵای ژماره‌یه‌ك وڵاتانی ده‌ره‌كی و هه‌رێمی و ناوخۆیی عێراق گه‌یشتوونه‌ته هه‌ولێر و به‌شداری له رێوڕه‌سمه‌كه ده‌كه‌ن.




