٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گەشتیاران سەرسامن بە ئارامی و جوانیی كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

 

سۆران-KDP.info- گەشتیاران دەڵێن، كوردستان زۆر خۆشە، ئەمن و ئاسایش هەیە، لە بازگەكان ئاسانكاری بۆ گەشتیاران كراوە، خزمەتگوزاریی باش پێشكەش كراوە، هەر ئەوەش وای كردووە كە ساڵانە چەندین جار سەردانی كوردستان و شوێنە گەشتیارییەكان بكەن.

 

مریەم یونس، گەشتیارێكی ناوەڕاستی عێراقە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "كەشوهەوای كوردستان زۆر خۆشە، لە بازگەكان و شوێنەكانی دیكە ئاسانكاری زۆر بۆ گەشتیاران كراوە، خزمەتگوزاریی باش پێشكەش كراوە، ئەمن و ئاسایش هەیە، ئەوەش وای كردووە كە ساڵانە دوو بۆ سێ جار سەردانی هەرێمی كوردستان و شوێنە گەشتیارییەكان بكەین."

 

ئەحمەد سەعید، گەشتیارێكی دیكەیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی دیار كرد: "هەموو ساڵێك دێین بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و ناوچەكانی دیكە، ناوچەی گەشتیاری زۆر خۆشن، ڕۆژ بۆ ڕۆژ كوردستان خۆشتر و جوانتر دەبێت، خزمەتگوزارییەكان لە ئاستێكی بەرزدان."

 

نووری ئەیاد، ئەویش كە لە بەغداوە هاتبووە شوێنە گەشتیارییەكانی سنووری سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ئاشكرا كرد: "كەشوهەوای كوردستان زۆر خۆشە، كوردستان ئارامە، خوا ئەم وڵاتە جوانە بپارێزێت، خەڵكێكی زۆر باش لە كوردستان هەن و ڕێز لە گەشتیاران دەگرن و وا دەكەن كە گەشتیارێكی زۆرتر ڕوو لە ناوچە گەشتیارییەكان بكەن، بوونی تاڤگە و ئەشكەوت و هاوینەهەواری جوان وای كردووە كە ساڵانە لە باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە سەردانی هەرێمی كوردستان بكەین."

 

عەلا مونیر، گەشتیارێكی دیكەیە و لە بەسراوە هاتووەتە هەرێمی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد: "هاتنمان لە ڕێگەی گرووپی گەشتیارییەوە بووە، هاتووین بۆ گەشت و سەیران، شوێنەكە زۆر خۆشە و ئارامی هەیە و خەڵكەكەی ئەوەی پێیان بكرێت بۆ گەشتیارانی دەكەن، بۆ ئەوەی سەرنجی گەشتیاران بۆ خۆیان ڕابكێشن، ئەوەش وای كردووە كە ساڵانە سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان بكەین."

 

ڕابین شێروانی 

 

هەواڵی پەیوەندیدار