ڕێکخراوێکی ئەڵمانی ناوی بێکاران لە هەڵەبجە تۆمار دەکات

هه‌ڵه‌بجه- KDP.info - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی سلێمانی به هاوكاریی ڕێكخراوێكی ئه‌ڵمانی فۆرم بۆ ئه‌و كه‌سانه پڕ ده‌كه‌نه‌وه كه بێكارن. نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كار ده‌ڵێ، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ڕێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه كار بۆ بێكاران ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
دیار حه‌مید، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "لە بهڕێوهبهرایهتییەکەمان به هاوكاریی ڕێكخراوێكی ئه‌ڵمانی پڕۆژه‌یه‌كمان ده‌ست پێ كردووه بۆ تۆماركردنی ناوی بێكاران كه له ڕێگه‌ی فۆرمێكه‌وه ته‌واوی زانیاریی ئه‌و كه‌سه وه‌رده‌گرین كه بێكاره و داوا ده‌كات كاری بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی کە هاووڵاتی ته‌مه‌نی چه‌ند بۆ چه‌ند ساڵ ده‌توانن ئه‌و فۆرمه پڕ بكه‌نه‌وه و ئاخۆ بوونی بڕوانامه پێوه‌سته؟ دیار حه‌مید گوتی: "له ته‌مه‌نی 18 ساڵه‌وه بۆ60 ساڵ، هه‌ركه‌س بێكار بێت ده‌توانێت فۆرمه‌كه پڕ بكاته‌وه، له نه‌خوێنه‌وار تا به‌رزترین بڕوانامه به ڕه‌گه‌زی نێر و مێوه مافی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمهكهیان هه‌یه، پاش كۆتاییی پڕۆسه‌كه ناوه‌كان له شه‌ش فلته‌ر ده‌درێن، کە پێك هاتوون له وه‌زاره‌تی كار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كار و قایمقامیه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناحیه‌كان و پارێزگا و ڕێكخراوه ئهڵمانییەکە. هه‌ر كه‌سێک له‌و فلته‌رانه ده‌رچوو و زاندرا بێكاره، كار ده‌كه‌ین بۆ ئەوەی له ڕێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه به شێوه‌ی گرێبه‌ست كاریان بۆ بدۆزینه‌وه".
نوێنه‌ره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "به‌پێی ئه‌و ناوچانه‌ی فۆرمیان پڕ كردووه‌ته‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ناوچه‌كانی خۆیان هه‌لی كاریان بۆ بڕه‌خسێنین و له ڕێگه‌ی ئه‌و پڕۆژه تازانه‌ی هه‌ن، كاریان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین".
له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه نزیكه‌ی 6000 هه‌زار فۆرمی بێكاری پڕ كراونه‌ته‌وه. هاووڵاتییان به هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ به‌رده‌وامن له پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی بێكاری و داوای ده‌سته‌به‌ركردنی كار ده‌كه‌ن، پێویستە هانی سه‌رمایه‌داران بدرێت پڕۆژه‌ی گه‌وره له ناوچه‌كه بخه‌نه گه‌ڕ."
عه‌زیز هه‌ورامی




