٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وردەکاریی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر -KDP.info- گوتەبێژی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان باسی وردەکاریی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێ، جگە لە ھەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق، خەڵکی دیکە لە ناوەوە و دەرەوە بانگهێشت کراون و یەکێتیش بەشداری لە ڕێوڕەسمەکەدا دەکات.

 

پێشەوا ھەورامی، گوتەبێژی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سبەی، ڕۆژی دووشەممە (١٠-٦-٢٠١٩) ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە ھۆڵی سەعد عەبدوڵڵا بەرێوە دەچێت و ھاوشێوەی دانیشتنێکی پەرلەمان دەبێت، بەڵام بەھۆی بچووکیی ھۆڵی پەرلەمان، ڕێوڕەسمەکە لە ھۆڵی سەعد عەبدوڵڵا بەڕێوە دەچێت و ھەموو ئامادەکارییەکی بۆ کراوە و ڕێوڕەسمەکە لە وادەی خۆیدا بەڕێوە دەچێت."

 

پێشەوا ھەورامی گوتیشی: "ھەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و چەندین خەڵکی دیکە لە ناوەوە و دەرەوە بانگهێشت کراون و فراکسیۆنەکانیش سەرپشکن لەوەی بەشداری بکەن و شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش بەشداری دەکات."

 

ھەورامی باسی لەوەش کرد: "سبەی تەنیا سوێندخواردن دەبێت و ڕۆژی دواتر مەسروور بارزانی بۆ سەرۆکی حکوومەت ڕادەسپێردرێت بۆ ئەوەی کابینەی نوێ لە ماوەی یەک مانگدا پێک بێنێت."

 

بڵند ئیبراھیم    

هەواڵی پەیوەندیدار