سەرۆکی ئینستیتووتی خوێندنی کوردی بەرلین پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات
__2019_06_08_h16m7s56__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- سەرۆکی ئینستیتووتی خوێندنی کوردی بەرلین بەبۆنەی هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی بەسەرۆکی هەرێمی کوردستان و جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:
برای بەڕێز و خۆشەویستمان کاک نێچیرڤان بارزانی
سڵاوتان لێبێت و لە خۆشی دابن..
رۆژان جەژن ڕەمەزانتان پیرۆز بێ و لەگەڵ ماڵومنداڵتاندا ھەمیشە لە خۆشی و بەختەوەریدا بن.
لە دڵەوە پیرۆزبایی ھەڵبژاردنتان بە سەرۆکی کوردستان لێدەکەین و دەزانین، کە ئەرکێک یەکجار
گەورەتان پێ سپێرراوە.
بێگومانین، کە سەرۆکێک لێھاتوو دەبن و ئەو ڕێگایەی کە گرتووتانە لەسەری بەردەوام دەبن.
وەک دەزانن، ئەوەی لە دەست ئێمە بێ و ببێتە پشتگیریتان بۆ گەیاندنی ئەو نەتەوەیە بە کەناری
ئارام و سەربەست و سەرفرازی، درێغی ناکەین و ئامادەین بۆ گشت کارێک، کە لە بەرژەوەندی
نەتەوەکەماندا بێ.
وەک ئاگادارن، توانیومانە بە کاری زانست و ئەدەبی و فەرھەنگنووسیمان زمان و کلتووری کورد لە
ئەورووپادا بەتایبەت لە زانستگاکاندا بگەیەنینە ئاستێک، کە ھاوشان زمانەکان ڕۆژھەڵات ناوەڕاست
فارس و عەرەبی و توورک بێ.
پشتگیریتان بۆ ئەم کارانەمان و گەیاندنیان بە کوردی دانیشتووی ئەورووپا و نەوەکانیان، دەبێتە پردێک
پتەو و کورد لێک نزیک دەکاتەوە، ھەست نەتەوەیی و نیشتمانپەروەرییان تێدا پەروەردە دەکا.
ئەگەر بە پێویستتان زانی، تکایە بە ئەرک مەزانن، ئاگادارمان بکەنەوە، تا نەخشەی خۆمانتان لەو
ڕوووەوە بۆ ئەو کارانە پێبگەیەنین.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و سەرکەوتنتان بە دڵ بۆ دەخوازین.
فەریاد فازیل
دامەزرێنەر و سەرۆک
ئینستیتووتی خوێندنی کوردی بەرلین




