بارەگای بارزانی، سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی ئەحمەد ئاغای باریێ دهكات

بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو ئەحمەدئاغای حەمەئەمین ئاغای باریێ بچووك
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ئەحمەد ئاغای حەمەئەمین ئاغای باریێ بچووك، كەسایەتیی ناسراو و نیشتیمانپەروەری دەڤەری سلێمانیمان پێ گەییشت. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین و هاوبەشی خەمتانین. لە خودای مەزن داواكارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
8ـی 6ـی 2019




